تشرینی یه‌که‌م 29, 2020 12:02 Asia/Tehran
  • عەممار حەکیم: سوکایەتیکردن بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) ئازادیی ڕادەربڕین نییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام(ص)ی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بەغدا ئەلیەوم، «سەیید عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق وتی: بە ھیچ کلوجێک سوکایەتی کردن بە کەسایەتیی مەزنی پێغەمبەری ئیسلام بە ئازادیی ڕادەربڕین نایەتە ئەژمار.

حەکیم وتیشی: سوکایەتی کردن بە گرینگترین کەسایەتیی بەھادار لای جیھانی ئیسلام بووە ھۆی بریندار بوونی ھەستی نزیکەی دوو ملیارد موسڵمان لە سەرتاسەری جیھان.

جێگای ئاماژەیە «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەم دواییەدا  لە وتەگەلێکی پڕکێشانەدا وتبووی کە فەرەنسا لە سەر بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتی کەرانە بە پێغەمبەری ئیسلام(ص) بەردەوام دەبێت و ئەمەش لەگەڵ کاردانەوەی توندی موسڵمانان دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرپەیڤ