تشرینی دووه‌م 30, 2020 03:38 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق لە سەر گۆڕینەوەی زانیاریی ئاسایشتی لەنێوان بەغداو تاران و مۆسکۆو دیمەشق

سەرکردایەتیی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق لە سەر ڕۆڵی کاریگەری لێژنەی چوارقۆڵیی گۆڕینەوەی زانیاری و ھاوکاریی ئاسایشتی لە گەڵ ئێران و ڕووسیاو سووریا بۆ لەنێوبردنی تاقمە تیرۆریستەکان پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «تەحسین خەفاجی» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئەرکانی ھاوبەشی سوپای عێراق ڕۆژی یەکشەممە وتی: ئەفسەرانی عێراقی و ئێرانی و ڕووسی و سووری لە لێژنەی چوارقۆڵیی گۆڕینەوەی زانیاری و ھاوکاریی ئاسایشتی دا جێگیرن و ئەم لێژنەیە ھەڵمەتی سەرکەوتووی زۆری ھەبووە لەمەڕ گرتنی تیرۆریستان و پوچەڵ کردنەوەی ھێرشە تیرۆریستییەکانیان.

خەفاجی وتیشی: ئامانجی ئەم لێژنەیە، ھاواھەنگیی ئاسایشتیی نێوان ئەم وڵاتەو چالاکی لەقەواخی میکانیزمێکی ھاوبەش بۆخەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان و  گۆڕینەوەی زانیارییە لە بارەیانەوە. 

لێژنەی چوارقۆڵیی گۆڕینەوەی زانیاری و ھاوکاریی ئاسایشتی لەگەڵ ئێران و ڕووسیاو سووریا لە ساڵی ١٣٩٤ی کۆچیی ھەتاوی بە ئەندامەتیی وابەستە سەربازییەکانی ئەم وڵاتانەو نوێنەری عێراق لە بەغدا دامەزرا.

سەرپەیڤ