کانونی دوھەم 04, 2021 18:16 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەەی گەلی عێراق لە گەڵ فەرماندەرانی شەھیدی خۆڕاگری

ئیدارەی راگەیاندنی حەشدی شەعبیی عێراق باسی ئامادەبوونی شکۆمەندی خەڵکی ئەم وڵاتە دەکات لەسەر گڵکۆی شەھید ئەبوومەھدی موھەندس.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس ، ھەزاران کەس لە خەڵکی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە بۆ سەردانی گڵکۆی شەھید ئەبوومەھدی موھەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی لە وادی سەلام لە نەجەف کۆبوونەوە . 

لە لایەکی دیکەوە ئەبووعەلی بەسری جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی بۆ ھەڵمەتەکان لە رێوڕەسمی یەکەم ساڵھاتی بەرزڕاگرتنی یادی فەرماندەرانی خۆڕاگری لە شاری کەربەلا گوتی ، ئێران یەکەم وڵات بوو کە  لە شەڕی داعش پشتی عێراقی گرت و ئەم دوو شەھیدە بەڕێزە یەکەم کەسانێک بوون کە دوای فەتوای مەرجعیەتی عێراق بەسەرتەیارکردنی خۆبەخشانی جەماوەری دا چاوەدێریان کرد و ھێزەکانیان رێکخست .

سەرپەیڤ