کانونی دوھەم 20, 2021 19:17 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عەممار حەکیم لە ھەمبەر دواخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

عەممار حەکیم لە پەک خرانی ھەڵبژاڕدنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی عێراقیی ئەلفۆرات،«عەممار حەکیم» سەرۆکی ھاوپەیمانیی «عێراقیون» ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەکخرانی ھەڵبژاڕدنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئۆکتۆبەری داھاتوو، وتی: ئێمە بە لێژنەی ھەڵبژاردنەکان لە بارەی دووپات بوونەوەی پەکخرانی ھەڵبژاردن لە کاتی دیاری کراوی لە مانگی ئۆکتۆبەر وشداری دەدەین.

وتیشی: بە ھیوا بووین دەوڵەت بە کاتە دیاری کراوەکەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە شەشەمی ژوئەن پابەند بێت.

دەوڵەتی عێراق لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە ئامادە بوونی ئەندامانی لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن، ڕۆژی دەھەمی ئۆکتۆبەری داھاتووی وەک کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.

سەرپەیڤ