کانونی دوھەم 21, 2021 10:56 Asia/Tehran
  • بەرھەم ساڵح: عێراق بە دووی ھاوکاری لەگەڵ ئەمریکادایە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا

سەرۆک کۆماری عێراق شەوی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا جەختی کرد کە عێراق چاوەڕوانی ھاوکارییە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان زمانحاڵی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بەبۆنەی دەستبەکاربوونی «جۆ بایدێن»وەک چل و شەشەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پیرۆزبایی لێ کردو ھیوای خواست کە پەیوەندییەکانی هەردو وڵات لە تەواوی بوارە جیاجیاکاندا بەرەوپێش بچێت، بە ئامانجی روبەڕونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان، لە پێش هەموشیانەوە بەگژداچونەوەی تیرۆر و توندرەوی و کارکردن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەی رۆژھەڵاتی ناڤین.

لە درێژەی پەیامەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ «جۆ بایدێن» ھاتووە: بەگرنگییەوە دەڕوانینە بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەوتر لە نێوان عێراق و ئەمریکا و فراوانکردنی هاریکاریی ستراتیژی کە ھەردو وڵات بەیەکەوە گرێ دەدات.

«بەرھەم ساڵح» ھیوای ئەوەشی خواست کە  پەیوندییەکانی نێوان هەردو وڵاتی عێراق وە ئەمریکا  لە ماوەی مانگ و ساڵەکانی داهاتو بەهێزتر بکرێت و نەخشە رێگایەکیش دابنرێت بۆ بەدی ھێنانی ئەھوەنی و تەناھی لە عێراق و بەگشتی رۆژھەڵاتی ناڤین لە سەر بنەمای رێزگرتنی هاوبەش و ھێنانەدیی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی.

سەرپەیڤ