کانونی دوھەم 22, 2021 07:40 Asia/Tehran
  • دووھەمین کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق کرایە ئامانج

میدیاکانی عێراق باسی ھەڵکوتانە سەر دووھەمین کاروانی لۆجیستیکیی ئەمریکایان کردووە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی عێراقیی شەفەق، کاروانی لۆجیستیکی لەشکریانی ئەمریکی لە ناوچەی «ئبوغرێب» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژئاوای بەغدای پێتەختی عێراق کرایە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا ھەروەھا باکسێکی تەقەمەنیش لە سەر ڕێگای کاروانێکی ھەڵگری یارمەتیی لۆجیستیکی بۆ ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە «ئەلسەماوە» ھەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژئاوای عێراق تەقییەوە.

ئەم تەقینەوەیە ھێندێک زیانی بە ترۆمبیلە زرێدارەکانی ئەمریکا گەیاند، بەڵام زیانی گیانیی بەدواوە نەبوو.

سەرپەیڤ