کانونی دوھەم 27, 2021 10:17 Asia/Tehran
  • وشداری دانی عێراق لە بارەی سەرھەڵدانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئوردوگای «ئەلھەول»ی سووریا

وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە بارەی سەرھەڵدانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئوردوگای «ئەلھەول»ی سەربە پارێزگای «حەسەکە»ی سووریا، وشداری دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممە، کەناڵی «ڕووسیا ئەلیەوم»، «کەریم ئەلنوری»جێگری وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد،   ئوردوگای ئاوارەکانی «ئەلھەول» بووەتە شوێنێکی لەبار بۆ چەکەرەکردن و گەشەسەندنی تاقمە تیرۆریستییەکان.

«ئەلنوری» وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە، گەڕانەوەی ئاوارەکانی سەقامگرتووی ئوردوگای ئەلھەول لە بەر مەترسی دار بوونیان ھێشتا یەکلایی نەبووەتەوە و لەگەڵ ئەم بابەتە دژایەتیی دەکرێت، وتیشی: دەبێ ڕێگاچارەی بەلەز بۆ بابەتی ئەم ئوردوگای ڕەچاو بکرێت.

 ئوردوگای «ئەلھەول» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «حەسەکە» و لە ١٥ کیلومەتریی سنوورە ھاوبەشەکانی نێوان ئەم وڵاتەو عێراق دا ھەڵکەوتووەو داگری ٦٥ھەزار ئاوارەو ئەندامانی بنەماڵەکانی داعشە.       

سەرپەیڤ