کانونی دوھەم 27, 2021 11:45 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی تونێل و بۆمباکانی داعش لە «سەلاحەددین»ی عێراق

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دۆزینەوەی تونێل و بۆمبا دەستکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی کردووە لە پارێزگای «سەلاحەددین»ی باکووری ئەم وڵاتە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی «سومریەنیوز»ی عێراق، لەشکری نۆھەمی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ڕۆژی سێ شەممە ھەڵمەتێکی ئاسایشتیی لە گوندەکانی تەنیشتی ناوچەی «ئەلعیس» لە پارێزگای «سەلاحەددین» بە مەبەستی دۆزینەوەو ناس کردنی تاقمە تیرۆریستییەکان ئەنجام دا کە بووە ھۆی دۆزرانەوە چەند تونێلی تیرۆریستانی داعش.

ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەم ھەڵمەتەدا ژمارەیەک بۆمبای دەستکردی تیرۆریستانی داعشیشیان کە لە سەر ڕێگاکان دایاننابوون دۆزییەوە.

ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ھێزەکانی لە سەر ھەڵمەتی چەسپاندنی ئاسایشت لە پارێزگای «سەلاحەددین» بەردەوام دەبن ھەتا ئەو کاتەی کە کۆتایی بە ئامادە بوونی تیرۆریستان لەم ناوچەیەدا دێنن.

سەرپەیڤ