کانونی دوھەم 27, 2021 12:33 Asia/Tehran
  • ھێرشی سەر کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق

میدیاکانی عێراق باسی کرانە ئامانجی کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکیان کرد لە سامەڕەی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبیە، کاروانێکی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی شەوی چوارشەممە لە کاتی پەڕینەوە لە جاددەیەکی سامەڕەی ھەڵکەوتوو لە باکووری بەغدای پێتەختی عێراق ھەڵمەتی کرایەسەر.

ئەم کەناڵەی عێراق وردیات و چۆنیەتی ھەڵمەتەکەی سەر ئەو کاروانەی ئەمریکای ڕوون نەکردووەتەوە.

کەناڵی تەلەگرامی «سابرین نیوز»یش ھەواڵی ھێرشی سەر  کاروانی لوجیستیکی و پشتیوانیی لەشکریانی ئەمریکی لە سامەڕەی عێراقی پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرپەیڤ