شوبات 22, 2021 22:51 Asia/Tehran
  • چەند مووشەک کەوتنە باڵیۆز خانەی ئەمریکا لە بەغدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چەند مووشەکێک لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە بەغدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

 

کەناڵی رووداو بڵاویکردەوە، مووشەکەکان لەنێو بنکەی سەربازی تەوحید لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هەستیاری دۆخی ئەمنی بەهۆی ئەو هێرشەوە، تائێستا زیانەکان نەزانراون و سەرچاوەی هەڵدانی مووشەکەکانیش ئاشکرا نەبووە.

مووشەکەکانی ئەمشەوی ناوچەی سەوزی بەغدا لەکاتێکدایە پێشتریش لەسەرچاوەی نادیارەوە ناوچەی سەوز مووشەکباران کراوە بەهۆی ئەوەی سەرجەم دامەزراوە فەرمییەکانی عێراق و زۆربەی باڵیۆزخانەکانی تێدا نیشتەجێن.

سەرپەیڤ