بەیاننامەی یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز
یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بەیاننامەیەکی لە بارەی پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز دەرکرد .
بە پێی راپۆرتی کورد پرێس بە گێڕانەوە لە میدڵ ئیست نیوز ، یەکەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە دوای پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو بۆسەر ناوچەی سەوز بەیاننامەیەکی دەرکرد و ودەکاریەکەی شیکردەوە .
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە : سێ رۆکێت ھاویژراوە کە دوویان لە ناوچەی سەوز کەوتوون و یەکیان لە ناوچەی حارسیە دراوە و رۆکێتەکەکانیش لە ناوچەی ئەسسەلام ( توبجی)یەوە تێگیروان .
ھەروەھا دەڵێ : لەم پەلامارەدا چوار ئۆتومبێلی مەدەنی زیانیان پێگەیشتووە و سەکۆی ھەڵدانی رۆکێتەکانیش لە لایەن فەرماندەیی ئەرکانی ھەڵمەتەکانی بەغدا دۆزراوەتەوە .
سەرلەشکەر تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئەرکانی ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی عێراقیش رایگەیاند پەلاماری بە رۆکێتی ئەمشەو کاری تاقمە ئاژاواگێڕەکان بووە .
ئەم پەلامارانە زیانی گیانی نەبووە .