ئادار 05, 2021 10:32 Asia/Tehran
  • تاقمی سەرایا: ئەگەر سەردانەکەی پاپا لە ڕۆژانی ھێرشی داعش بۆ سەر عێراق ئەنجامی گرتبا، کاریگەرییەکی زیاتری دەبوو

تاقمی تازە دەرکەوتووی عێراقیی ناسراو بە «سەرایا ئەولیاء ئەلدەم» ھەڵمەتی سەر لەشکریانی ئەمریکای لە ماوەی گەشتەکەی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق ڕاگرت و لە سەردانەکەی ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان بۆ سەرزەوینی مێزۆپۆتامیا پێشوازیی کرد.

لە بەیاننامەیەکی کورت دا کە تاقمی «سەرایا ئەولیاء ئەلدەم» دەری کردووەو لە میدیاکانی عێراق و ناوچەکەدا دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی ھەبووە، باسی ئەوە کراوە کە، ئەگەر سەردانەکەی «پاپا فرانسیس» لە کاتی ھێرشەکەی تاقمی تیسرۆریستی داعش بۆ سەر عێراق، داگیرکرانی یەک لە سەر سێی خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن تیرۆریستان و بەدیل برانی ئافرەتانی ئێزدی و کریستیان ئەنجامی گرتبا، دیارە کاریگەرییەکی زیاتری لە سەر ورەی لێقەوماوان دادەنا.

ئەم تاقمە کە لە بەیاننامەکەی لە سەروبەندی گەشتەکەی پاپا بۆ عێراق بڵاو کردووەتەوە ھاوکات جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، «سەرایا ئەولیاء ئەلدەم» لە ماوەی ڕۆژانی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و ئامادە بوونی لەم وڵاتە، بۆ ڕێزنان لە مەرجەعیەتی باڵای عێراق «ئایەتوڵڵا سیستانی» وەک میوانداری «پاپا فرانسیس» تەواوی ھەڵمەتەکانی ڕادەگرێ.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە کران بە تیرۆری ناجوامێرانەی سەردارانی شەھید «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەھدی موھەندیس» بە ھۆی  ئەمریکییەکانەوە، ھاتووە: ئێمە عەرەبین و ڕێز لە میوانی خۆمان دەگرین و وەک ئەمریکییەکان کە لە میوانی عێراق و سەربازی ئیسلام «حاج قاسم سولەیمانی»و ھاومەتەرێزەکانی ڕەحمەتی خودایان لێ بێ، خەیانەتیان کرد، خەیانەت ناکەین.

سەرپەیڤ