نیسان 08, 2021 02:17 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ھاوبەشی بەغدا_واشێنگتۆن لە بارەی ڕەوشتی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق

بەغداو واشێنگتۆن شەوی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکی ھاوبەش دا، ڕێککەوتن لە سەر کشانەوەی کاتبەندی کراوی ھێزەکانی ئەمریکی لە خاکی عێراقیان ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، بە گوێرەی ئەم بەیاننامەیە، بەغداو واشێنگتۆن لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە عێراق و بەرتەسک کرانەوەی ڕۆڵی ئەم ھێزانە بە ڕاھێنان و پشتیوانی کردن ڕێککەوتن.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: کشانەوەی پاشماوەی ھێزە جەنگاوەرەکان لە عێراق بە پێی خشتەیەکی زەمەنی کە دواتر لە وتووێژەکاندا دیاری دەکرێت، ئەنجام دەگرێت.

ھاوکات «قاسم ئەعرەجی» ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ڕایگەیاند، لایەنی ئەمریکی بەڵێنی داوە کە بەشێکی زۆری ھێزەکانی لە خاکی عێراق بباتە دەرەوە.

ڕاوێژکاری ئاسایشتی نیشتیمانیی عێراق ھەروەھا جەختی لەوەش کردەوە کە، بەغداو واشێنگتۆن لە بارەی نەمانی بنکە سەربازییە بیانییەکان لە خاکی عێراق پێکەوە ڕێککەوتوون.

سەرپەیڤ