نیسان 16, 2021 17:24 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ سەر بنکەی عەینۆلئەسەد

ئەمڕۆ ھەینی بنکەی عەینۆلئەسەد مۆڵگەی داگیرکەرانی ئەمریکی بە سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کەوتە بەر ھێرش و پەلامار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ھێرشە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە لە دواساتەکانی شەوی پێنج شەممە لە سەر ھەینیش تەقینەوەیەکی گەورە کاروانێکی لۆجیستیکیی لەشکریانی ئەمریکای لە نزیکی ئەم بنکەیە کردە ئامانج. بە جۆرێک کە قورس بوونی تەقینەوەکە بووە ھۆی بڵاو بوونەوەی ھێندێک دەنگوباسی ھەڵەش لە بارەی ھێرش کرانە سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»

«سابرین نیوز» بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی خۆی نووسیویەتی: بنکەی عەینۆلئەسەد لە ئەنبار گەوتووەتە بەر پەلاماری سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە سیستێمە دژی ئاسمانییەکانی ئەم بنکەیەش نەیگرتن.

ئەم کەناڵە ھەواڵییە بۆ تۆکمەکردنی ھەواڵەکەی باسی بریندار بوونی چەند سەربازی ئەمریکیشی کردووە ڕایگەیاندووە کە تەواوی فڕۆکە ناسەربازیەکان لە پارێز ڕۆژئاواییەگاکان، وێڕای چۆڵ کردنی ئاسمانی ڕۆژئاوای عێراق ، ڕەوتی خۆیانیان گۆڕیوە.

ئەم ھێرشە لە ڕۆژانی ئاڵۆزی عێراق دا ئەنجامی گرتووە، تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغداو ھێرشی سەر فڕگەی ھەولێر لەو ئاڵۆزییانەی ئەم دواییەی عێراق دێنە ئەژمار. 

سەرپەیڤ