نیسان 20, 2021 10:34 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا وتووێژی کرد

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی عێراق و ناوچەکە وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: وتوێژەکەی «بەرھەم ساڵح» لەگەڵ «گۆتریش» ھاوپەیوەند بوو بە گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانلە وڵات، پێویستیی پتەوکرانەوەی سەقام و ھێزمەندی بۆ سەروەرکردنی یاسا و پێداگرتن لە سەر گرینگایەتیی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەو پەڕینەوە لە قەیرانەکان لە ڕێگای وتووێژەوە و پێویستیی ڕێکخستن و ھاواھەنگی و ھەوڵدان لەخ ئاراستەی دیالۆگی ھاوبەش بۆ پێکھێنانی سەقام و پتەوکردنەوەی کۆڵەکەکانی پاوەجێیی لە ناوچەکەدا.

بەرھەم ساڵح لە درێژەدا باسی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد کە بڕیارە لە ئۆکتۆبەری داھاتوودا بەڕێوە بچێت و لە سەر پێویستیی ھەوڵ و ھاواھەنگیی کارا و بەبڕشتانەی نێوان ڕێکخراوەی نەتەوەکان و لێژنەی ھەڵبژاردن بۆ دابین کردنی چاودێریی نێونەتەوەیی و دڵنیا بوون لە یەکدەست بوونی ڕەوتی ھەڵبژاردنەکە، پێی داگرت.

سەرۆک کۆماری عێراق ھەروەھا باسی دڵنیابوون لە بەشداریی بەربڵاوو ئارادی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنیشی کرد، بە جۆرێک کە سەروەری و ڕێزنان لە بڕیاری سەربەخۆی عێراقییەکان دەستەبەر بکات.

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش وێڕای پێشوازی کردن لە گۆڕانکارییە ئەرێنییەکان لەم وڵاتە، لە سەر داکۆکیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ھەوڵەکانی کاربەدەستانی عێراق بۆ پتەوکردنەوەی بنج و بناوانی سەقام و ئاسایشت و سەروەری و یارمەتیدانی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفتەکانی بەردەمی ئەم وڵاتە پێی داگرت.

لە دوابەشی وتووێژەکانیش دا خەباتی دژی تیرۆریزم و کەم کردەوەی ھەرچی زیاتری کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لە لایەن ھەردووک لاوە تاوتوێ کرا. 

سەرپەیڤ