نیسان 23, 2021 10:29 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەیەکی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی بەغدا

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کەوتنی لانیکەم سێ ڕۆکێتیان کردووە لە بنکەی «ڤیکتۆریا» شوێنی مۆڵ درانی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای پێتەختی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی مەیادینف دوابەدوای تێگیرانی ئەو ڕۆکێتە دەنگی قیژۆکی بنکەی سەربازیی «ڤیکتۆریا» بەرز بووەوەو فڕۆکەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گردوپەڕی فڕگەی بەغدا دەستیان کرد بە گەشت لێدان.

بڕێک لەسەرچاوەکانیش ڕایانگەیاندووە،ئەم ڕۆکێتانە لەناوچەی«حەی فۆرات» لەنزیک فڕگەی بەغدا لەباشووری ڕۆژئاوای پێتەختەوەھاوێژراون و سیستێمی بەرگریی«C_RAM»ی ئەمریکاش نەیتوانیوە شوێنیان بگرێ و بەرپەرچیان بداتەوە.

دوابەدوای ئەم ھێرشانە، ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق گەشت لێدان لە گردوپەڕی فڕگەکەیان بۆ دۆزینەوەی سکۆکانی ھاوێژرانی ئەو ڕۆکێتانە دەست پێ کرد.

چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ھێرشێکی موشەکیی دیکە گرایەسەر بنکەی ئاسمانیی «بەلەد»ی عێراق و کۆمپانیای بەڵێندەری سەربازیی «ساڵی پۆرتێر» سەربە سوپای داگیرکەری ئەمریکا کە لەم بنکەیەدا سەقامی گرتووە، کرایە ئامانج.

سەرپەیڤ