نیسان 23, 2021 13:53 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراوو بریندار لە تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە عێراق دا

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق باسی ڕوودانی دوو تەقینەوە لە پارێزگای «دیالە»و کوژران و بریندار بوونی لانیکەم حەوت کەسی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی «ئەلفۆرات نیوز» ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشتیی عێراق سەربە سوپای ئەم وڵاتە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی داعش لە یەکبڕی «ئەلجیزانی» بەرەو «ئەبی سەیدا» لە ناوچەی ئۆپراسیۆنیی «دیالە» دوو بۆمبایان تەقاندەوە کە لە ئەنجام دا سێ کەس کوژران و لانیکەم چوار کەسیش بریندار بوون.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە بۆمبای یەکەم لە سەر ڕێگای ترۆمبیلێکی ناسەربازی و ئەوی دیکەیان لە سەر ڕێگای گەشتییەکی پۆلیس تەقییەوە.

ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش ھەر ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو بە ھۆی تیرۆریستانی داعشەوە لە شارۆچکەی «سەدر»ی بەغدا تەقییەوە کە ئەمەش کوژرانی چوار کەسی سڤیلی لێ کەوتەوە. 

سەرپەیڤ