May 05, 2021 15:25 Asia/Tehran
  • ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مەیدانێکی نەوتیی کەرکوک

دوابەدوای ھێرشی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر مەیدانێکی نەوتی لە پارێزگای «کەرکوک»ی عێراق ئەندامێکی ھێزی پۆلیس کوژراو یەک کەسی دیکەش بریندار بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ھێرشیان کردە سەر مەیدانی نەوتیی «بای حەسەن» لە شاری «دیبس» سەربە پارێزگای کەرکوک لە باکووری ئەم وڵاتە.

ھێشتا زانیارییەکی تۆکمەوتەواو لە بارەی ئەم ھێرشەوە لە بەردەست دا نییە. لە ھێرشی ڕۆژی شەممەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکوکیش ٧ کەس کوژران.

دوابەدوای ئەو ھێرشە «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوای پێکھاتنی ھێزێکی ھاوبەشی کرد لە نێوان سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایشتی ناوچە کێشە لە سەرەکان.

سەرپەیڤ