May 05, 2021 16:01 Asia/Tehran
  • ڕازی بوونی کازمی بە وازھێنانی وەزیری تەندروستیی عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق دوابەدوای ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» لە بەغدا کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی سومریەنیوز،«حەسەن تەمیمی» وەزیری تەندروستیی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بە مەبەستی بیستنی ڕاپۆرتی لێژنەی بەدواداچوون بەرپا کرا بوو، نامەی کشانەوەی خۆی ڕادەستی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران کرد کە ئەویش ڕەزامەندیی لە سەر دا.

لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ، ئەندامان دوای بیستنی ڕاپۆرتی لێژنەی بەدواداچوون، بڕیاری وەلانانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» و یاریدەرە ئیدارەییەکەی و بەرپرسی ئاسایشتی نەخۆشخانەکەیان کرد. ھەروەھا دەنگیشیان دا بە کۆتایی ھاتنی ماوەی ھەڵپەساردنی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغدا.

لە بەرواری پێنجی بانمەڕی ئەمساڵ لە ئەنجامی تەقینەوەی چەند بتڵێکی ئۆکسیژن لە نەخۆشخانەی «ئیبنی خەتیب» لە بەغدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.

سەرپەیڤ