May 12, 2021 07:59 Asia/Tehran
  • وەڵامی «ھادی عامری» بە قسەکانی باڵوێزی بریتانیا، پێت لە بەڕەی خۆت درێژتر مەکەرەوە

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح بەرامبەر بە وتەکانی «ستیڤان ھیکی» باڵوێزی بریتانیا لە بەغدا کاردانەوەی پیشان دا.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە وتەکانی «ستیڤان ھیکی» باڵوێزی بریتانیا لە بەغدا  وشداریی دایە کە سنوورە دیاریکراوەکانی خۆی نەبەزێنێ.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەیاننامەیەک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، وا ھەڵدەگرێ کە باڵوێزی بریتانیا سنووری چالاکییەکانی خۆی بناسێ، چونکو ئێمە ماوەی خۆھەڵقورتاندن بە کاروباری نێوخۆیی عێراقی نادەینێ.

«ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح ھەروەھا داوای لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی عێراقیش کرد کە بە سەر چالاکیی باڵوێزانی وڵاتانی دیکە لە بەغدا چاودێری بکات و ھەموو ھەنگاوێکی پێویستن بۆ پێشگرتن بە خۆھەڵقورتاندن لە کاروباری نێوخۆیی وڵات بخاتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

بەرلەمە «ھیکی» لە قسەگەلێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوشتی ئێستای عێراق وتبووی، واباشترە ھەڵبژاردن لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا بەڕێوە نەچێت.

سەرپەیڤ