May 13, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی: لە عێراق و ناوچەکانی گردوپەڕی ڕۆژی ھەینی جێژنە

حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە ھیلالی مانگی شەووال لای ئێمە بەدی نەکراوەو بەم پێیە ڕۆژی پێنج شەممە ڕۆژی سیھەمی مانگی ڕەمەزانەو ڕۆژی ھەینی دەکرێ بە جێژن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی بە پێی پێشبینییەکانی پێشتری کە بەرلە مانگی ڕەمەزان لە خشتەیەکی زەمەنی دا تۆمار کرا بوو، ڕۆژی پێنج شەممەی وەک سیھەمین و دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی ھەینیشی وەک ڕۆژی جێژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

نووسینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی لە ئاگاداری نامەیەکی کورت دا ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە، بۆ بەڕێز سیستانی ھیلالی مانگی شەووال بە چاوی ئاسایی لە عێراق و ناوچەکانی گردوپەڕی دوای داوا بوونی خۆر لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕەمەزان بەدی نەکراو نەسەلمێندرا. بەم پێیە ڕۆژی پێنج شەممە درێژەی مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی ھەینی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

نووسینگەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی لە خشتەی ماتی شەرعی دا کە بەرلە ڕەمەزان بڵاوی کردبووەوە، ھەر لەو کاتەدا پێش بینیی ئەوەی کرد بوو کە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ لە عێراق دا سی ڕۆژەیە.

نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و ھەروەھا ١٥ وڵاتی ئیسلامی ئەمڕۆ پێنج شەممەیان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی شەووال و جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ