حوزه‌یران 10, 2021 13:10 Asia/Tehran
  • بە ڕۆکێت ھێرش کرایە سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکی لە بەغدا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی ھێرشی بەڕۆکێتی سەر بنکەی لەشکریانی ئەمریکییان کرد لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، بنکەی سەربازیی «ڤیکتۆریا» شوێنی مۆڵدرانی لەشکریانی ئەمریکی لە نزیکی فڕگەی نێونەتەوەیی بەغدا کەوتە بەر ھێرشی بەڕۆکێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەنگی قیژۆکی مەترسی لە نێوخۆی بنکەی «ڤیکتۆریا» بەرز بووەوەو خۆفڕێکیش کە بە بەرزایی ئەم بنکەیەوە خەریکی فڕین بوو لە نێو برا.

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان لە بارەی زیانە شیمانەییەکامی ئەم ھێرشە ڕۆکێتییە ھیچ ڕاپۆرتێکیان بڵاو نەکردووەتەوە.

ئەم ھێرشە ڕۆکێتییە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە چەند کاژێرێک بەرلەوەش مۆڵگەی لەشکریانی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی «بەلەد» ھەڵکەوتوو لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری عێراق کرا بووە ئامانجی چەند ڕۆکێت.

سەرپەیڤ