حوزه‌یران 10, 2021 19:59 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ئێران لە عێراقێکی پاوەجێ و ھێزمەند داکۆکی دەکات

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: ئێران لە عێراقێکی پاوەجێ و ھێزمەند داکۆکی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا باسی ڕێککەوتنی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقیی کرد بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندیەکان و نووسی: ئێران لە عێراقێکی پاوەجێ، ھێزمەندو یەکگرتوو داکۆکی دەکات.

«خەتیب زادە» کە سەردانی عێراقی کردووە، لە پەیامە تویتێرییەکەی دا پێی لە سەر ئەوەش داگرت کە، لە سەردانم بۆ بەغدا و دیدار لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوە، «حەسەن نازم» وەزیری ڕۆشنبیریی عێراق خۆشحاڵم.

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی دەرەنجامی دیدارو ڕاوێژەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی وتیشی: لە بارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندیی شارستانیانە و ھەڵس و کەوتی ڕۆشنبیری و میدیایی و ھونەری ڕێککەوتووین.

سەرپەیڤ