ته‌مووز 22, 2021 09:42 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی عێراق: وتووێژ لەگەڵ واشێنگتۆن داگری ڕێککەوتن لە سەر دیاری کرانی خشتەی زەمەنیشە بۆ کشانەوەی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: خولی چوارەمی وتووێژە ستراتژییەکانی نێوان بەغداو واشێنگتۆن قۆناغی کۆتایی دەبێت و لەم خولەدا وتووێژ لە سەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنی بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی عێراق (واع)، «فۆئاد حسەین» وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: لە دیداری نێوان «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق تەواوی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو عێراق شی دەکرێتەوە.

«فۆئاد حسەین» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا لە عێراق دا ھیچ بنکەیەکی نەماوەو ھێزەکانی بەس لە چەند بنکەی عێراقی دا ئامادەن، وتیشی: ئەم قۆناغەی وتووێژەکانی نێوان دوو وڵات، داگری ڕێککەوتن لە سەر دیاری کرانی خشتەیەکی زەمەنیشە بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەکرێت.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک بە مەبەستی بەشداری کردن لە خولی تازەی وتووێژە ستراتژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا گەییشتە واشێنگتۆن.

بڕیار وایە خولی تازەی وتووێژە ستراتژییەکانی نێوان شاندەکەی عێراق و بەرپرسانی ئەمریکی ڕۆژی ھەینی واتە سبەینێ ٢٣ی ژولای بەستێن بۆ وتووێژی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانەکەی داھاتووی بۆ واشێنگتۆن خۆش کات.

سەرپەیڤ