ئه‌یلوول 15, 2021 08:01 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر سنووری عێراق و سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکی سەرسنووریی نێوان عێراق و سووریایان کرد.

کەناڵی ھەواڵدەریی «سابرین نیوز»ی عێراق ڕایگەیاندووە: فڕۆکەشەڕکەرەکانی «ئیف_١٥» ئەمریکا، یەکەکانی عێراقیان کە لە سنوورەکانی نێوان ئەم وڵاتە لەگەڵ سووریا خەریکی پاسەوانین، بوردومان کردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ھێرشە ئاسمانییە لەنێو برانی دوو ترۆمبیلی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی لێکەوتووەتەوە، بەڵام قوربانیی نەبووە.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی ھەتا ئێستا چەندین جار بنکەو مەتەرێزی تاقمە خۆڕاگرەکان بەتایبەت حەشدی شەعبیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق و سووریا بوردومان کردووە. ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لەپاش سەرکەوتنەکانی ھێزەکانی خۆڕاگری لە ھەمبەر تاقمە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە، گوشاری خۆیانیان لە سەر بەرەی خۆڕاگری چڕتر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ