کانونی دوھەم 14, 2022 15:47 Asia/Tehran
  • نەریتی ڕێزنان لە ساڵیادی شەھیدبوونی فەرماندەرانی سەرکەوتن لە کەرکوک

شاری کەرکوک نەریتی ڕێزنان لە ساڵیادی فەرماندەرانی سەرکەوتن سەرداری شەھید «قاسم سولەیمانی» و شەھید «ئەبو مەھدی موھەندیس»ی تیادا بەرپاکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، ئەم نەریتە شەوی ھەینی لە لایەن فەرماندەرانی دەڤەری باکووریی حەشدی شەعبی بەرپاکراو تاقمە جۆربەجۆرە عەرەب و کوردو مەسیحی و تورکمانەکانیش لە تەنیشتی بە رپرسانی شارو فەرماندەرانی بنکەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەش و فەرماندەرانی ئاسایشتی و بەڕێوەبەرانی ناوەندە سەربازییەکان تیای دا بەشدار بوون.

بەشدارانی نەریتەکە خوازیاری سەندنی تۆڵەی خوێنی شەھیدانی خۆڕاگری و قیساس کردنی «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکاو کشانەوەی ھێزە داگیرکەرەکان لە خاکی عێراق بوون.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی سێھەمی ژانویە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراقی سەردانی ئەم وڵاتەی کرد بوو، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەھدی موھەندیس» جێگری سەرکردەی حەشدی شەعبیی عێراق و ھەشت کەسی دیکە لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە دەست درێژکارو تیرۆریستەکانی ئەمریکی لە نزیک فڕگەی بەغدای پێتەختی عێراق شەھید کران.

 

سەرپەیڤ