کانونی دوھەم 25, 2023 06:57 Asia/Tehran
  • ئەمڕۆ عێراق خۆپیشاندانی تیادا بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدای پێتەختی ئەم وڵاتە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی خەڵکی ناڕازی بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەردەم بانکی ناوەندیی عێراق لە بەغدا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ھەڵکشانی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی گردبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت و ھەر لەم پەیوەندییەدا سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغداش رایگەیاندووە، هێزەکانیان بۆ پاراستنی ئاسایشتی خۆپیشاندەران ئامادەن.

«ئەحمەد سەلیم»، سەرکردەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا رایگەیاندووە، لە بەغدا خۆپیشاندانێک بەڕێوە دەچێ و خۆپیشاندانەکەش لە نزیک بانکی ناوەندی دەبێت، بۆیە هێزەکانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئامادەکردووە و  راسپاردەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جێبەجێ دەکەن.

ناوبراو ئەوەشی خستووەتەڕوو، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکرێنەوە و هێزەکانی پاراستنی یاساش ئامادە دەبن کە تایبەتن بە پاراستنی هاوڵاتیان لە کاتی خۆپیشاندانەکان و سەر بە وەزارەتی ناوخۆن.

سەرکردەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا وتووشیەتی: تائێستا بڕیار نییە هیچ شەقامێکی گشتی لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە دابخرێت، بەڵام ئەگەر ژمارەی خۆپیشاندەران زیاد بکات و ببێتەهۆی ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروست ببێت، بەشێک لە شەقامی نزیک بانکی ناوەندی دادەخەن بۆ ئەوەی گەرەنتی پاراستنی خۆپیشاندانەکە بکەن.

سەرپەیڤ