ئادار 18, 2023 22:26 Asia/Tehran
  • حکومەتی عێراق زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار لە بوجەدا کورتی هێناوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە 64 ترلیۆن دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە و چاوەڕواندەکرێت لە مانگی رەمەزاندا پڕۆژەکە ئامادەبکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە، لە ئێستادا بڕی 64 ترلیۆن و 469 ملیار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیــە.

بە قسەی ئەم ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق، لە چەند رۆژی داهاتوودا خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساکە دەکرێت و لە ماوەی مانگی رەمەزاندا ئامادەدەکرێت بۆ دەنگدان کە کۆی داهاتی عێراق لە بودجەدا بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار دینار دیاری کراوە.

وتیشی، 117 ترلیۆن لە داهاتی نەوتـە و 17 ترلیۆن لە داهاتی نانەوتییە و کۆی گشتیی خەرجییەکانی بودجە 199 ترلیۆن دینارە کە 49 ترلیۆنیان بۆ وەبەرهێنانی پڕۆژەکانە.

سەرپەیڤ