ساڵەهاتی لە دایکبوونی پێغەمبەری نازداری ئیسلام (د.خ) پیرۆز بێت
هەڤدەهەمی ڕەبیعولئەوەل ساڵەهاتی لە دایکبوونی حەزرەتی خەتمی مەرتەبەت محەمەدی مستەفا (د.خ) و ئیمام جەعفەری سادق (ع) لە هەمووان پیرۆز بێت.
پاش سەدەگەلێکی زۆر، چاوەڕوانییەکەی عالەمی هەستی بە ئەنجام گەیشت و گەورە ڕێشاندەری مرۆڤەکان هاتە سەر دونیا. سەرترین ئافراوی خودا دەرکەوت، بارانی ڕەحمەتولعالەمین بەسەر خەڵکدا داباری. سەرچاوەی میهرەبانی و دلۆڤانی هەڵقوڵی و عالەمی مەلەکووتی ڕووناک کردەوە.
ئەستێرەناسان سوێندیان خوارد کە ئەستێرەیێکی پرشنگداریان دیتووە کە بە هاتنی جیهان تووشی گۆڕان دەکات. لەو کاتەدا، بە لە دایکبوونی محمەمەد شۆرەکاتی نەفامی و دەمارگرژی بوو بە باخ و ڕەزی پڕ بەروبووی دلۆڤانی و ژیانی مرۆڤەکان گەشەی سەند. ئەو پەیام هێنەرەی خودا لە بەرەبەیانی 17ی ڕەبیعولئەوەل، لە شاری پیرۆزی مەککە و لە بنەماڵەیێکی بڕوادار و خوداپەرەستدا هاتە سەر دونیا و ئیمانی بۆ هەموو بڕواداران دەستەبەر کرد و ناسیاری و مەعریفەتی ئاشکرا کرد. بەو چەشنە خودا، ڕەحمەتێکی بەربڵاوی پێشکەشی جیهانیان کرد.
ڕەسووڵی خودا (د.خ) بەختەوەریی مرۆڤ پاش ئەخلاق و ڕەوشتی بەرز، لە یەکیەتی و یەکبووندا دەزانی، هەر بۆیە هۆزە دوژمن و دژبەرەکانی لە یەکتر نزیک کردەوە و یەکیانی خست. لە ئایینەکەی ئەودا دلۆڤانی و دۆستایەتی، لە جیاتی ڕق و قین و ئاژاوەگێڕی جێگیر بووە و ڕۆحی یەکیەتی و برایەتی باڵی کێشاوە بە سەر کۆمەڵگادا. لە یەکەم ساڵی گەیشتن بە مەدینە، باشترین داهێنانی کرد و عەقد و پەیوەندی برایەتی لە نێوان هەموو موسڵماناندا بەست. پەیمانێک کە بە حاشا کردن لە ئامانج و ویستی دەمارگرژانەی هۆزی و ڕەگەزی، لەسەر تەوەری ڕاستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی بەسترا بوو. هەر بۆیە پێغەمبەر (د.خ) لە کۆڕێێکی هەمووانیدا فەرمووی: "تاخّوَا فی الله اَخَوینِ اخَوینِ: دوو بە دوو لەگەڵ یەکتر ببن بە برای دینی!" بەم چەشنە لە نێوان مەهاجرە کان و یەکێک لە خەڵکی مەندینە پەیمانی برایەتی بەسترا و لە کۆتاییشدا عەلی (ع) ی لە دونیا و لە ڕۆژی پەسڵاندا بە برای خۆی ڕاگەیاند.
ڕێکخراوی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هاتنی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پڕخێرو بێری دوایین پێغەمبەری خودا-حەزرەتی محەممەد(د.خ) و حەزرەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع)- پیرۆزبایی دەکا لە هەموو موسڵمانان و ئازادیخوازانی دیکەی جیهان.