مەدالیای برۆنزی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیا بۆ بایسکڵ سواری ئێرانی
مەهدی سۆهرابی بایسکڵ سواری هەڵبژاردەی نیشتمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی ئاسیادا لە میانمار ، مەدالیای برۆنزی بردەوە .
بە پێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، مەهدی سۆهرابی لە پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی پاڵەوانەتیی ئاسیادا لە میانمار ، لە مادەی خۆڕاگریی ڕێگا ، ڕێگای 176 کیلۆمەتریی بڕی و وەک کەسی سێهەم لە هێڵی کۆتایی لایدا و مەدالیای برۆنزی خستە ملی .
بایسکڵسوارانی ئێرانی بە وەدەسهێنانی ئەم مەدالیا بۆرنزە توانیان بە گشتیی بە چوار مەدالیا ( دوو زیو و دو برۆنز ) پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا 2018 ی ڕێگا کۆتایی پێ بێنن .
سی و هەشتەمین دەورەی پێشبڕکێکانی بایسکڵ سواریی ڕێگای پەڵەوانەتیی ئاسیا لە ریزی تەمەنیی گەورەکان ، بیست و چوارەمین دەورەی پێشبڕکێکان لە ریزی تەمەنیی گەنجان و حەوتەمین دەورەی پێشبڕکێکانی ڕچەشکێنانی ئاسیا لە هەشت تا دوازدەی شوبات لە میانمار بەڕێوەچوو .