ئه‌یلوول 12, 2018 08:42 Asia/Tehran
  • ڕۆژی سینەمــا

یەکەم کەسێک کەوا کامێرای فیلم هەڵگرتنەوەی هێناوەتە ئێران "موزەفەرەددین شای قاجار" بووە و یەکەم کامێراوانی ئێرانیش "ئیبراهیم خانی عەکاس باشی" بووە.

وێنەی موزەفەرەددین شای قاجار و ئیبراهیم خانی عەکاس باشی

لە ساڵی 1379ی هەتاویدا هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی ڕێزنان لە سەدەمین ساڵیادی گەیشتنی سینەما بە ئێران، ڕۆژی 21ی خەرمانانیان وەکوو ڕۆژی نیشتمانیی سینەما، لە ڕۆژژمێری فەرمیی ئێرانیدا ناودێر کرد.

یەکەم سینەماکاری ئێرانی، عەبدولحسێن سپەنتا لە دایکبووی 1286ی هەتاوی لە تاران بوو، ئاشنایەتیی ئەو لەگەڵ سینەما بە هەڵکەوت و لە ڕێگای ئەردەشێر ئێرانییەوە بوو. پاش خوێندنی ئەم بوارە، یەکەم سیناریۆ لە ژێر چاودێریی ئەردەشێر ئێرانیدا نووسرا.

پاش 7 مانگان کاری بەردەوام، یەکەم فیلمی دەنگداری ئێرانی ساز کرا. فیلمی "کچی لوڕ" لە ڕەزبەری 1312ی هەتاوی ئامادەی نومایش کرا و لە 30ی خەزەڵوەری1312ی هەتاویدا نواندنی فیلمەکە لە سینەما "مایاک"ی شەقامی لالەزاری تاران دەس پێ کرا و بەرەوڕووی پێشوازی بێ وێنەی خەڵک بووەوە.

بە سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی، لەسەرەتادا ئەم بابەتە هاتە ئاراوە کە گوایە دەسەڵاتی ئایینی لەگەڵ سینەمادا دژایەتی هەیە و ئەم هونەرە لە ڕیزی هونەر و فەرهەنگی ئەم وڵاتە دەسڕدرێتەوە و چیدی سینەما بوونی نابێ، بەڵام پاش وتەکانی ڕێبەری ئینقلاب ئەم بیرۆکەیە ئیدی نەما و دوای ئاماژەدان بە فیلمی "گا"، بەرهەمی بەڕێز داریووش میهرجوویی لەلایان بەڕێزیەوە، وەکوو نموونەی سینەمایێکی پاک، بەرجەوەندێکی نوێ لەمەڕ داهاتووی سینەمای ئێران هاتە ئاراوە.

مێژووی سینەما بە گشتی دابەش دەبێتە سێ خولی سەرەکی (بە پێداگری لەسەر تەکنیک و تەکنۆلۆژیای سینەمایی):

  1. سەردەمی سینەمای بێدەنگ:لە ساڵی 1895ی زایینی، سەردەمی سینەمای بێدەنگ دەس پێ بوو. ئەم سەردەمە پەیوەندی هەیە بە کاتی ساز کرانی فیلمی ڕەش و سپی و بە بێ دەنگ.
  2. سەردەمی سینەمای دەنگدار: لە ساڵی 1927دا چاخی فیلمە دەنگدارەکان دەس پێ بوو و دەنگ، لە کردەوەدا سینەمای کردە هونەرێکی جیاوازی خاوەنی وێنە و دەنگ
  3. سەردەمی سینەمای ڕەنگی: لە کۆتای 30ەکانی زایینیدا بە داهاتنی فیلمی ڕەنگی سەردەمی فیلمە ڕەنگییەکان دەس پێ بوو.

 

 

سەرپەیڤ