ئادار 24, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • دووهەم میدالیای زێڕی ئێران لەمیانەی پێشبڕکێکانی زۆرانبازی ژێر ٢٣ساڵان

چوار زۆرانبازی ئێرانی لە دوارۆژی پێشبڕکێکانی ژێر ٢٣ساڵانی ئاسیا لە مەغولستان بێ دۆڕان چوونەپێش و "ئەحمەد بەزری"یش میدالیای زێڕی وەرگرت.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ یەکشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا، لە دواڕۆژی بەڕێوەچوونی پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر٢٣ساڵانی ئاسیا لە مەغولستان، "ئەحمەد بەزری" میدالیای زێڕی کێشی٨٦کیلۆگرامی وەرگرت.

ئەحمەد بەزری بۆ وەرگرتنی میدالیای زێڕ، خەنیمی مەغولستانی، هیندستانی، تورکمەنستانی و قەزاقستانی شکست دابوو.

هەروەها "فەرهاد نوری" لە کێشی٧٠کیلۆگرام، "عەلی سەواد کوهی" لە کێشی٧٩داو "عەبباس فروتەن" لە ٩٧ کیلۆگرام لەسەروبەندی بەدەست هێنانی سێ میدالیای زێڕی دیکەدان.

تیمی زۆرانی ئازادی ژێر٢٣ساڵانی ئیران لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە کێشەکانی٦١کیلۆگرام میدالیای بڕۆنز، ٦٥و٧٤کیلۆگرام میدالیای زیو، لەکێشی٩٢کیلۆگرام میدالیای زێڕ و لەکێشی١٢٥کیلۆگرام میدالیای بڕۆنزی بەدەست هێنابوو.

پێشبڕکێکانی زۆرانی ئازادی ژێر٢٣ساڵانی ئاسیا لە رۆژی هەینی لەشاری "ئولان باتور"ی مەغولستان دەس پێ بوو.