سەردار ئازموون بوو بە باشترین یاریزانی ،یاری زێنیت و ئێوێرال
تشرینی یهکهم 08, 2019 16:44 Asia/Tehran
سەردار ئازموون دوای وەشاندنی گۆڵ لە یاریی تیمەکانی تۆپی پێی زێنیت و ئێوێرال وەکوو باشترین یاریزانی زەوینی یاری هەڵبژێردرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، لەیەکی لە ڕکابەرییەکانیی حەوتەی دوانزدەهەمی لیگی ڕووسیا ئەمرۆ تیمەکانی زێنیت و ئێوێرال بەرەو ڕووی یەکتری بوون و ئەم ڕکابەرییە بە ئانجامی ٣ بە یەک بەقازانجی زێنیتی سەن پێتێرزبوورگ کۆتایی پێهات. سەردار ئازموون لەم رکابەرییە پاس گۆڵێکی دا و گۆڵی سێهەمی زینێتی بەئاکام گەیاند. ئەم هێرشکارە ئێرانییە دوای کۆتایی ئەم یارییە وەکوو باشترین یاریزانی زەوینی بە خۆ تەرخان داوە و خەڵاتەکەشی وەرگرت.