کانونی دوھەم 19, 2020 19:10 Asia/Tehran
  • یەکەمین شکستی ئەتلێتیکۆ مەدرید لە ساڵی ٢٠٢٠

ئەتلێتیکۆ مەدریدلە لالیگا بەرامبەر ئیبار دۆڕاندی و نەیتوانی سێ پشک دەست بخا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا، ئەتلێتیکۆ مەدریدشەممە لە حەوتەی بیستەمی لالیگا بەرەو ڕووی ئیبار بوویەوە و بە دوو گۆڵ لە لایەن میوانداریی دۆڕاندنی.

 لە خولەی ١٠ دا ئێستبان بوورگوس یەکەم گۆڵی وەشاند بۆ دەروازەی ئەتلیتیکۆ. بەم حاڵە داوەر وەک ئافساید ڕایگەیاند و دوای بینی وێنە و فیلەمەکانی ڕای گۆڕدرا و ئەنجامی یاری لە نیوەی یەکەم یەک بەسێفر بوو. لەنیوەی دووهەم دا ئەتلێتکۆ بە دوای وەشاندنی گۆڵ بوو بەڵام دەرفەتەکانی لە کیس چوو تالە خولەکەکانی کۆتایی دووباررە دەروازەکەی بکرێتەوە. ئێدۆ ئیکسپۆسیتۆ گۆڵی دووهەمی ئیباری لە خولەک ٩٠ بەئاکام گەیاند. ئەمە یەکەمین شکستی ئەتلێتیکۆ لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لالیگا بوو.هەر ئێستا تیمی مەدریدی بە ٣٥ پشک لە ڕیزبەندی سێهەم دایە.