May 25, 2020 16:05 Asia/Tehran
  • پێشنیاری ناودێرکردنی ساڵی 2022 وەک ساڵی شەترەنجی  ئافرەتان

لیژنەی ئافرەتانی فێدراسیۆنی جیھانیی ئافرەتان ( فیدە) لە دوایین دانیشتنی خۆیدا ناودێرکردنی دوو ساڵی داھاتووی زایینی وەک ساڵی تایبەتی شەترەنجی ئافرەتان پێشنیار کرد .

بە پێی راپۆرتی  ئاژانسی ھەواڵی مێھر ، شادی پەریدەر جێگری سەرۆکی فێدراسۆنی شەترەنج کە لە ساڵی 2017 وە ئەندامکی لیژنەی ئافرەتانی فیدەیە ، وتی : لیژنەی ئافرەتانی فیدە بە دوای ناودێرکردنی ساڵێک بە ناوی ساڵی شەترەنجی ئافرەتانەوەیە تا بیانوویەک بێت بۆ لاکردنەوەی زیاتر لەم لقە وەرزشیە و چالاکیی خانمان تێیدا .  لەبەر ئەوە پێشنیار کراوە ئەم ناودێریە بۆ ساڵی 2022 ئەنجام بێت بەڵام بابەتەکە دەبێ لە لیژنەی سەرۆکایەتی دا تاووتوێ  و واژۆ بکرێ .