May 25, 2020 16:16 Asia/Tehran
  • خانمە ئەکتەرێکی ئێرانیی کۆچی دوایی کرد

سدیقە کیانفەر ھونەرمەندی بوارەکانی سینەما ، تەلەفزیۆن ، رادیۆ و شانۆی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە بە ھۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد .

سدیقە کیانفەر لە دایکبووی 20ی رێبەندانی 1311 ی ھەتاوی ( 1933)  لە شاری ئابادانی باشووری رۆژاوای ئێران بوو . ئەو چالاکیی پرۆفشناڵی خۆی بە بێژەریی و شانۆی رادیۆیی لە  ئێزگەی رادیۆ نەوتی ئابادان دەستپێکرد . 

کیانفەر لە چەندین زنجیرە درامادا رۆڵی بینیوە وەکوو : کیمیا ، بێ تاوانەکان ، ترپەی باران ، و ھەموو مناڵەکانی من . 

ھەروەھا لە چەندین فیلمی سینەمایی وەک ھاموون ، کرێ گرتە ، ھاوسەر ، و ئەوبەر ئاوێنەکە- ش چالاکیی نواندووە .