May 29, 2020 17:21 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ڤییەتنام: بەشداریی ئێران و تایلەندو ژاپۆن لە موندیاڵی فوتساڵ دا بابەتێکی دڵنیایە

یاریزانێکی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ڤییەتنام ڕایگەیاندووە: سێ پشک لەو پێنج پشکەی کیشوەری ئاسیا لە موندیاڵی فوتساڵ دا بۆ ئێران و تایلەندو ژاپۆن دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر،«تەران ڤۆن وو» یاریزانی تیمی نیشتیمانیی فوتساڵی ڤییەتنام کە تۆپی زێڕینی فوتساڵی ئەم وڵاتەی لە ساڵی ٢٠١٩دا بردووەتەوە، وتوویەتی: کیشوەری ئاسیا لە موندیاڵی فوتساڵ دا پێج پشکی ھەیەو ئامانی ئێمەش ئەوەیە کە بگەین بە موندیاڵی فوتساڵ لە لیتوانی دا.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بە ڕای من ئێران، ژاپۆن و تایلەند دەبن بە سێ تیمی ھەڵکەوتەی موندیاڵی گەلانی ئاسیا و پشکی موندیاڵیان بەر دەکەوێت. بەڵام پێش بینی ناکرێ دوو پشکەکەی دیکە بەر کێ دەکەوێت.

ئەم یاریزانەی تیمی نیشتیمانیی ڤییەتنام ھەروەھا ھیوای ئەوەی خواستووە کە، دوای کۆتایی ھاتنی سەردەمی یاری کردنەکانی بتوانێ ببێ بە گەورەڕاھێن و سەرپەرشتیی تیمێکی پێ بسپێردرێت.