حوزه‌یران 29, 2020 11:55 Asia/Tehran
  • خانمە هونەرمەندی کرماشانی خەڵاتی شوالیەی کولتور و هونەری فەڕەنسەی بردەوە

دوکتور ئاناهیتا قەبائیان خانمە هونەرمەندی کرماشانی خەڵاتی شوالیەی کولتور و هونەری فەڕەنسەی بردەوە.

خەڵاتی کولتور و هونەری فەڕەنسە ، خەڵاتێکە کە لە لایەن وەزاڕەتی رۆشنبیریی فەڕەنسە ئەدرێ بە هونەرمەندان و نووسەران .

ئەمساڵ(2020) ئەم خەڵاتە درا بە خاتوو ئاناهیتا قەبائیان بەڕێوەبەری گەلەری رێگای ئاوریشم لەبەر تەعامول و هاریکاریی هونەریی لە نێوان ئێران و وڵاتانی وەک فەڕەنسە .

خاتوو ئاناهیتا خاوەنی دوکتورای دیرۆک و ماستەری کەمپیۆتەر لە بواری زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە وڵاتی فەڕەنسەیە .