ته‌مووز 02, 2020 17:17 Asia/Tehran
  • زاخۆ یاریزانێکى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى گواسته‌وه‌

یانه‌ى زاخۆ کە خەریکە خۆی بۆ وه‌رزى داهاتووی‌ خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراق ئامادە دەکات ، پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دەگوازێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، یانه‌ى زاخۆی ھەرێمی کوردستان کە به‌شداری‌ خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌کانى عێراقە بۆ وه‌رزى داهاتوو ، یاریزانێکى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقى گواسته‌وه‌ نێو ریزه‌کانى  خۆی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە یانه‌ کوردیه‌که‌ى به‌شدار له‌ خولى عێراق  ئاشکرای کردووە کە ، گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ «سه‌یف سه‌لمان» یاریزانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق واژۆ کردووه‌ بۆ خولى نایابى عێراق .

«سه‌یف» پێشتر له‌ خولى سعودى و عومان و کوه‌یت یاریی کردووه‌و له‌ ریزه‌کانى یانه‌ى هه‌ولێرو شورته‌و ته‌ڵه‌به‌ش یاریزان بووه‌ .