ته‌مووز 04, 2020 10:26 Asia/Tehran
  • ئەمشەو یاری کۆتایی جامی ئاڵمانیا بەڕێوەدەچێ

ئەمشەو لە یارى کۆتایى جامى ئەڵمانیادا، بایرن مونیخ و بایەر لیڤەرکوزن ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.

 

ئەمشەو کاتژمێر نۆى شەو لە یاریگاى ئۆڵیمپیکۆ لە بەرلینى پایتەختدا، هەردوو یانەى بایرن مونیخ و بایەر لیڤەرکوزن بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن.

بایرن مونیخی پاڵەوانى ئەم وەرزەى خولى پلە یەکى ئەڵمانیا، دەیەوێت پارێزگارى لە ناسناوەکە بکات، کە لە وەرزى ڕابردوودا بۆ ١٩یەمین جار بوو بە پاڵەوان.

هەرچى بایەر لیڤەرکوزنە، کە پلەى پێنجەمى ئەم وەرزەى بۆندسلیگاى بەدەستهێناوە و سەرکەوتنى بۆ خولى ئەوروپا مسۆگەرکردووە، دواى یانزە ساڵ گەیشتووەتەوە یارى کۆتایى جامى ئەڵمانیا و دەیەوێت بۆ دووەم جار لە مێژوویدا نازناوەکە بباتەوە، کە دوایین جار لە ١٩٩٣دا بەدەستیهێناوە.