«بایرن مونیخ» بۆ جاری بیستەم پاڵەوانەتیی جامی مسۆگەر کرد
تهمووز 05, 2020 14:30 Asia/Tehran
یانه‌ی «بایرن مونیخ» بۆ جاری بیسته‌م له مێژوودا بووه پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرز شییەکان یانه‌ی «بایرن مونیخ» لە ئێستادا بۆ جاری بیسته‌م له مێژووی یاریی تۆپی پێی وڵاتەکەی دا توانیویەتی پاڵه‌وانی جامی ئه‌ڵمانیا بە خۆی تەرخان بداتن .
له یاری کۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا که به «لیگهپوکاڵ» ناسراوه، «بایرن مونیخ» توانی به ئه‌نجامێکی گه‌وره‌و 4-2 له «لیڤه‌رکوزن» بباته‌وه‌و نازسناوهکەی به‌رز بکاته‌وه .
جێگای ئاماژەیە حه‌وته‌ی رابردووش «بایرن مونیخ» به شێوه‌یه‌کی فەرمی قه‌ڵغانی خولی «بۆندسلیگا»ی به‌رز کرده‌وه .