ته‌مووز 07, 2020 16:26 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی وەرزشوانێکی بریتانی بەرامبەر بە ڕەگەزپەرستیی پۆلیسی لەندەن

وەرزشوانێکی ڕەش پێستی بریتانی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە توندوتیژیی پۆلیسی لەندەن، داوای لەکارکشانەوەی کۆمەیسەری پۆلیسی ئەم شارەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سکای نیوز، لە گرتەیەک دا کە لەم دواییانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، «بیانکا ڤیلیامز» ڕاکەری بریتانی و ھاوسەرەکەی لەگەڵ کۆرپە سێ مانگەکەیان خەریکی تێپەڕین لە ناوچەی «مایدا ڤیل» لە بەشی ڕۆژئاوای شاری لەندەن بوونە کە پۆلیس، ترۆمبیلەکەی ڕاگرتوون و بە توندی لەگەڵیاندا جوڵاونەتەوە.

ڤیلیامز دوای بڵاو بوونەوەی ئەو گرتەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوای لەکار کشانەوەی «کرێسیدا دیک» کومەیسەری پۆلیسی شاری لەندەنی کرد.

ئەم ئافرەتە وەرزشکارە وتوویەتی: کاتێک کە قۆڵبەستیان کردوون پێیان وتوون کە بەس لە بەر ئەوەی کە ڕەش پێستن گرتوونیان.

ڤیلیامز جەختی لەوە کردووەتەوە کە، لە ئێستادا وا دەنوێنن کە گوایە ڕەگەز پەرستی لە بریتانیادا بوونی نییە، کەچی ئەم وڵاتە ژمارەیەکی زۆر ڕەگەزپەرستی تیادایە.