ته‌مووز 24, 2020 14:25 Asia/Tehran
  • نەیمار بە تەما نییە بگەڕێتەوە

پرسی گەڕانەوەی ئەستێرە بەرازیلییەکەی یانەی «پاریس سانجێرمان»ی فەرەنسا بۆ ریزەکانی یانەی «بەرشەلۆنە»ی ئیسپانی بە چڕوپڕی کەوتووەتە بەر سەرنجی میدیاو ڕۆژنامەکانی فەرەنسا.

بەپێی ئەو راپۆرتە رۆژنامەوانیانە، «نەیمار داسیلڤا»ی ئەستێرەی بەرازیلیی یانەی پاریس «سانجێرمان»ی فەرەنسا کە حەزی دەکرد بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە سەبارەت بە رۆیشتن لە ریزەکانی «پاریس سانجێرمان» و گەڕانەوە بۆ «بەرشەلۆنە».

ئەو سەرچاوانە دەڵێن: نەیمار بڕیاری داوە لە وەرزی داهاتووشدا لەگەڵ «پاریس سانجێرمان» بمێنێتەوە، رێک وەک «کلیان ئێمباپێ»ی هاوڕێی، کە ئەویش بەر لە چەند رۆژێک مانەوەی خۆی لەگەڵ «پاریس سانجێرمان» لە وەرزی داهاتوودا دووپات کردەوە.

سەرباری ئەوەی کە لە هاوینی رابردووەوە، «بەرشەلۆنە» هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ ریزەکانی دەدات، بەڵاک کارگێڕی یانە پاریسییەکە رێگەی نەداوە نەیمار بگەڕێتەوە بۆ «بەرشەلۆنە».

رۆژنامەکانی فەرەنسا نووسیویانە: ئەگەری مانەوەی نەیمار لەگەڵ «پاریس سانجێرمان» لە وەرزی داهاتوودا 100٪ـە و ئەگەری گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا 0٪ـە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە ئەستێرە بەرازیلییەکە هێشتا دەستبەرداری خەونی گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە نەبووە.

سەرپەیڤ