ئاب 01, 2020 17:14 Asia/Tehran
  • یاریەکانی ئەمڕۆ شەممەی خولەکانی ئوروپا

ئەمڕۆ، شەممە گرنگترین ڕووبەڕوبونەوەکانی تۆپی پێ لە ئەوروپا ئەنجامدەدرێن، یانەکانی ئیتاڵیا کۆتا گەڕی کالچیۆ دەستپێدەکەن.

 

لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی قۆناغی (38)ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا کە کۆتا گەڕی ئەم وەرزەیە، گەورەکان بەرانبەر یەکتر دەوەستنەوە.یانەی یوڤانتۆسی یەکەمی ڕیزبەندی لە ئالیانز ستادیەم ڕووبەڕووی ڕۆما دەبێتەوە.

هەروەها ئاتالانتای سێیەمی ڕیزبەندی لە جیویس ستادیەم میوانداری ئینتەرمیلانی دووەم دەکات، لەلایەکی دیکەوە میلان لە سان سیرۆ ڕووبەڕووی کالیەری دەبێتەوە.

لە یاریی کۆتاییشدا کە بەهەمان شێوە لوتکە دەبێت، یانەی ناپۆلی لە سان پاولۆ میوانداری لازیۆی چوارەمی ڕیزبەندی دەکات، لەم چەند ڕووبەڕووبوونەوەیەدا بردنەوەی ئاتالانتا و لازیۆ واتای بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی خولەکە دەبەخشێت.لە ئینگلتەرا یانەکانی ئارسیناڵ و چێڵسی لە یاریگای ویمبڵی یاریی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان ئەنجامدەدەن "فا کەپ".

 

سەرپەیڤ