ئاب 02, 2020 08:52 Asia/Tehran
  • ئارسیناڵ جامی 'فا کەپ'ی بەرزکردەوە و بلیتی یوروپا لیگی بڕی

یاریی کۆتایی جامی یەکێتی یانە ئینگلیزییەکان "فا کەپ" لەیاریگای ویمبڵی ئەنجامدرا و ئارسیناڵ بردنەوەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد.

 

لەتایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی بلوزی لەندەن ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و فشاری توندیان خستە سەر گۆڵی ئیمیلیانۆ مارتینێز.لە خولەکی پێنج کریستیان پولیسیچی ئەمریکی گۆڵی پێشەنگی بۆ چێڵسی تۆمارکرد، بەڵام لەدوای ئەم گۆڵە مایکڵ ئارتێتا و یاریزانانی باڵادەستیان نیشاندا و توانیان گوشاری توند لەسەر ویلی کابایێرۆی گۆڵپارێز و هێڵی بەرگری یانە شینەکە دروستبکەن.لە خولەکی (28) پیێر ئیمیریک ئۆبامیانگ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئارسیناڵ تۆمارکرد و ئەو تایمە (١ – ١) کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا تۆپچییەکانی لەندەن دووبارە باڵادەستییان دووپاتکردەوە، لەبەرانبەردا یاریزانانی لامپارد یەک لەدوای یەک دووچاری پێکان دەبوون لەنمونەی سیزار ئازپیلیکوێتا و کریستیان پولیسیچ و پیدرۆ ڕۆدریگێز، هەروەها لە خولەکی (73) ماتیۆ کۆڤایسیچ بەکارتی سوور لە یاریگا کرایە دەرەوە.

سەرپەیڤ