تشرینی یه‌که‌م 10, 2020 15:35 Asia/Tehran
  • بەرازیل و کۆڵۆمبیا لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیاڵ سەرکەوتن

لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەر بۆ وڵاتانی ئەمریکای باشور بەرەبەیانی ئەمرۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان دوو یاریی ئەنجامدرا کە تێیدا هەردو هەڵبژاردەی بەرازیل و کۆڵۆمبیا سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

 

لە یاریی یەکەمدا کۆڵۆمبیا لە یاریگای خۆیدا ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی فەنزوێلا بۆوە و یارییەکەشی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، گۆڵەکانیش دۆناڤان زاباتا گۆڵێک و لویس مۆریێڵ دو گۆڵەکەی دیکەی تۆمارکرد.

لە یارییەکی دیکەدا هەڵبژاردەی بەرازیل لە سەر یاریگای خۆی بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی کرد و سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئەو هەڵبژاردەیەدا تۆمارکرد و بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام یارییەکەی لێبردەوە و پێشەنگی پاڵاوتنەکانی گرت.

لە نیوەی یەکەم و لە خولەکی 16 مارکینهۆس گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، دواتر و لە خولەکی 30 فێرمینیۆ گۆڵی دوەمی بۆ خاوەن یاریگا تۆمارکرد، نیوەی یەکەمی یارییەکە بە دو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی بەرازیلیەکان کۆتایی هات.

لە نیوەی دوەم یاریزانانی سامبا بە ئاستێکی باشتر دەرکەوتن و سێ گۆڵی دیکەیان تۆمارکرد، لە خولەکی 49 فێرمینۆ گۆڵی دوەمی خۆی سێیەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی 66 کاراسکۆ بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و بەرازیل بووە خاوەنی چوار گۆڵ، لە خولەکی 73ی یارییەکەشدا کۆتینیۆ گۆڵی پێنجەمی بۆ سامبا تۆمارکرد. 

سەرپەیڤ