تشرینی دووه‌م 11, 2020 17:47 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی ئاھەنگی ساڵھاتی لەدایک بوونی زانا «ئیقباڵ لاھوری» لە پاکستان بە ئامادە بوونی زەریف

ئاھەنگی ڕێزنان لە سەدوچل و سێھەمین ساڵگەڕی لەدایک بوونی زانا «ئیقباڵ لاھوری» شاعیری گەورەی فارسی بێژ بە ئامادە بوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و پاکستان لە ئیسلام ئاباد.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و لێدوانی وەزارەتی دەرەوە، لە ئاھەنگێکدا کە ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری ڕدەرەوەی ئێران و «شا مەحموود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان بەرپا کرا، ڕێزلە سەدوچل و سێھەمین ساڵگەڕی لەدایک بوونی شاعیری گەورەی فارسی بێژ زانا «ئیقباڵ لاھوری» گیرا.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران پێشتر لە سەروبەندی گەشتەکەی بۆ پاکستان لە توییتێکدا بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەکی زانا«ئیقباڵی لاھوری» نووسی بووی: ئەو پەرۆشییەی کە لە بارەی یەکگرتنی نێوان موسڵمانانەوە ھەیبوو لە ئێستاش دا لەم گرفتانەیە کە جیھانی ئیسلام لەگەڵی دا بەرەوڕووە.

نۆھەمی نوامبەر ساڵھاتی لەدایک بوونی «موحەممەد ئیقباڵ لاھوری» شاعیری نیشتیمانی و بیرمەندی موسڵمانی پاکستانی، وەک ڕۆژی «ئیقباڵ» ناودێری کراوە.

 

سەرپەیڤ