کانونی دوھەم 11, 2021 21:39 Asia/Tehran
  • ھەردووک تیپە ناودارەکەی تۆپی پێی ئێران وەک یەک ھاتنەوە

پێرسپۆلیس دوو _ ئیستیقلال ھەر دوو، بەم دەرەنجامە یانە ناودارەکانی ئێران گۆڕەپانەکەیان بەجێ ھێڵا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، نەوەدوچوارەمین دربیی پێتەخت لە وەرزشگای ئازادیی تاران بەڕێوە براو ھەردووک یانەی ئیستیقلال و پێرسپۆلیس لە تاقە ململانێی حەوتەی ھەشتەم دا ھەریەکەو بە دوو گۆڵ بەسەندەیان کردو گۆڕەپانی یارییەکەیان بە جێ ھێڵا. یارییەکی پڕلەگۆڵ کە ھیچ براوەیەکی نەبوو.
 

 

ئیستیقلال لە سەرەتای یارییەکە و و لە کاتێکدا کە تەنیا دوو خولەک بە سەر یارییەکەدا تێپەڕی بوو بە ھۆی «ئەرسەلانی موتەھەری»یەوە گۆڵێکی نەخشاند. ئەم گۆڵە ھەتا کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکە دەدرەوشایەوە. بەڵام لە نیوەی دووھەم و لە خولەکی ٥١ی یارییەکەدا «مەھدی عەبدی» تۆڵەی کردەوەو دەرەنجامی یارییەکەی کرد بە یەک،یەک.
 

 

بەڵام پێرسپۆلیس ورەی بەرنەداو لە درێژەی یارییەکەدا لە سەر ڕەوتە چالاکەکەی بەردەوام مایەوەو بە ھۆی «وەحید ئەمیری»یەوە لە خولەکی ٦٦ی یارییەکەدا گۆڵی دووھەمی خۆی تۆمار کردو حۆی لە سەروبەندی سەرکەوتن نزیک کردەوە کە «مەھدی قاییدی» ئەو شاگەشکەیەی لێ شێواندن و لە خولەکی ٩٣ دا بە گۆڵێک دەرەنجامەکەی کرد بە یەکسان و ئا بەمجۆرە یانەی ئیسشتیقلالی لە شکست ھێنان ڕاپسکاندو ھەردووک لا بەو ھاوتەریبییە بەسەندەیان کرد.
 

 

سەرپەیڤ