کانونی دوھەم 13, 2021 13:43 Asia/Tehran
  • «فەغانی» لە نێو باشترین داوەرانی تۆپی پێی جیھان لە دەیەی ڕابردوو

داوەری نێونەتەوەیی تۆپی پێی ئێران ناوی خرایە نێو پێڕستی باشترین داوەرانی تۆپی پێی جیھان لە دەیەی ڕابردوودا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ڕێژەو مێژووی تۆپی پێ لە کۆتایی دەیەی ٢٠١١ ھەتا ٢٠٢٠ی زایینی، ڕیزبەندیی باشترین داوەرانی تۆپی پێی جیھانی ڕاگەیاند.

لەم ڕیزبەندییەدا «عەلیڕەزا فەغانی» بە ٢٣ خاڵ چووە ڕیزی نۆزدەھەمەوە.

«فەغانی» پێشینەی داوەری کردن لە فیناڵی ئۆلەمپیکی ڕیۆ، فیناڵی جامی گەلانی ئاسیای ٢٠١٥، ڕیزبەندیی مۆندیاڵی ٢٠١٨ و پێش کۆتایی جامی کۆنفدراسیۆنەکانی ٢٠١٧ی لە کارنامەی خۆی دا تۆمار کردووە.

«فلیکس بریچ» داوەری ناوداری ئاڵمانیایی لە ڕیزی یەکەمی ئەم ڕیزبەندییەدا وەستاوە.

سەرپەیڤ