کانونی دوھەم 13, 2021 14:21 Asia/Tehran
  • ھەمیسان وەرزشوانانی کرماشان بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی ئێران دەکرێنەوە

چوار وەرزشوانی کرماشانی لە بواری وەرزشی ڕاکردنی مەیدانی بانگێشتنی ئوردوی تیپی نیشتیمانیی ئێران دەکرێن.

ئوردوی تیپی نیشتیمانیی ڕاکردنی مەیدانیی تەمەنداران و لاوانی ئێران لە کاتێکدا دەستی پێ کراوە کە لەنێو وەرزشوانانی بەشداردا چوار وەرزشوانی کوردی ناوچەی «کرماشان»یش بەدی دەکرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی پەیامنێری ئیرنا، «پژمان یاروەلی»و «ھومایون ھیممەتی»بۆ تیپی نیشتیمانی تەمەنداران و «سوبحان ئەحمەدی» و «ئەمیر فەرزام سەفەری»ش بۆ تیپی نیشتیمانیی لاوان بانگێشتن کراون.

«یاروەلی»و«ھیممەتی» لە تیپی تەمەنداران دا بە ڕیز لە بواری ٨٠٠ڕ مەترو سێ ھەزار مەتری بە بەربەستەوە چالاکی دەنوێنن و «ئەحمەدی»و «سەفەری»یش بەشداری بواری ٨٠٠ مەتری لاوانن.

ئوردوی تیپی نیشتیمانیی لاوان و تەمەندارانی ئێران لە ڕۆژی ڕابردووەوە لە تاران دەستی پێ کراوەو بڕیارە بۆ ماوەی مانگێک ھەتا ٢٣ی ڕێبەندان بەردەوام بێت.

تیپە نیشتیمانییەکانی ڕاکردنی مەیدانیی تەمەنداران و لاوانی ئێرانی خۆیان بۆ بەشداری لە کێبەرکێی ئاسیایی کە بڕیارە ڕەشەمەی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ئامادە دەکەن.

سەرپەیڤ